خۆپێشاندان لە ئێران پێدەنێتە هەفتەی سێیەم؛ "لەژێر گەمارۆدان و تەقەیان لێدەکرێت"

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
خۆپێشاندان لە ئێران پێدەنێتە هەفتەی سێیەم.
خۆپێشاندان لە ئێران پێدەنێتە هەفتەی سێیەم.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی خەڵک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پێ دەنێتە هەفتەی سێیەمەوە. 16 رۆژە لەسەر یەک خۆپێشاندانە، پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ خەڵکی ناڕازیش روو لە زیادبوونە، هەرچەندە بەرپرسانی ئێران ئەوە بە دەستێوەردان دەزانن.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی خۆپێشاندانەکان گوتی، "ئێران دەمێکە رێگەی بە ئازادی نەداوە. خۆپیشاندەرانیش پێموانییە هەوڵی دڵخۆشکردنی من بدەن. هەوڵ دەدەن کەسێک یارمەتییان بدات. ئەوان لە ژێر گەمارۆدان و ئێستا وا دیارە تەقەیان لێدەکرێت، ئەمەش شتێکی زۆر خراپە."
 
لە 8ـی ئەم مانگەوە و لە دوای فراوانبوونی خۆپێشاندانەکان، ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندی بڕاون و ئێستا تاکە رێگە بۆ گواستنەوەی دیمەنەکان و پەیوەندیکردن بە دەرەوە، ئینتەرنێتی ستارلینکە.
 
بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران توانیویەتی، لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی، رێگری لە بەکارهێنانی ستارلینکیش بکات.
 
لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزاییەکان، درووشمی خۆپێشاندەرانیش لە بابەتە ئابوورییەکانەوە بە خێرایی گۆڕدراوە بۆ درووشمی سیاسی.
 
حەمیدڕەزا حاجی بابایی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەوبارەیەوە دەڵێت، "خەڵک لە دەستی بەرپرسان تووڕەن، بەهۆی گرانی و بەرزبوونەوەی رۆژانەی نرخەکان. بەڵام لە کاتی تەنگانەدا لە پشت حکومەت دەوەستنەوە."
 
ناڕەزایی و خۆپێشاندانەکان لە 28-12-2025 لە بازاری گەورەی تارانەوە دەستیپێکرد و دواتر زیاتر لە 180 شاری گرتەوە.
 
بە پێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا 544 خۆپێشاندەر کوژراون، زیاتر لە 10 هەزار و 600 کەسیش دەستبەسەر کراون.
 
حکومەتیش کوژرانی 111 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی پشتراست کردووەتەوە و بەو بۆنەیەش سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی راگەیاندووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپیشاندەران لە بەرلین، ئەڵمانیا، بەشداری لە خۆپیشاندانێکدا دەکەن بۆ پشتگیریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئێران، 10-1-2026. وێنە: AP

سویسرا: بە نیگەرانییەوە لە کوژران و دەستگیرکردنی خۆپێشاندەرانی ئێران دەڕوانین

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا پەیامێکی لەبارەی دۆخی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە "نیگەرانییەکی زۆرەوە" بەدواداچوون بۆ کوژران و دەستگیرکردنی خۆپێشاندەران دەکەن و داوا لە تاران دەکەن کۆتایی بە تووندوتیژییەکان بهێنێت.