ئێران دەڵێت لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتوون زیندانییەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن و واشنتن رەتیدەکاتەوە

12-03-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئێران ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیان؛ لە بەرامبەردا ئەمریکا دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە "درۆن." 
 
رۆژی یەکشەممە 12-03-2023، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی تاوەکو زیندانییەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن. 
 
لە چەند رۆژی رابردوودا، وەک حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەڵێت، رێککەوتنەکە کراوە. "ئەگەر لەلایەنی ئەمریکاوە رێکارەکان بە باشی بەڕێوەبچن، لە ماوەیەکی کورتدا ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان دەکرێت." 
 
لە بەرامبەر گوتەکانی بەرپرسە ئێرانییەکەدا، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، هیچ رێککەوتنێكیان لەگەڵ ئێران تایبەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییان نەکردووە. لەبارەی دەنگۆکانەوە دەڵێت، "درۆیەکی زەقە."

 

ئێران دەڵێت، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا بەو جۆرە بووە کە لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ بەندکراوی ئێرانی - ئەمریکی، واشنتن ملیاران دۆلار لە پارەی بلۆککراوی تاران لە بانکەکانی عێراق، کۆریای باشوور و ژاپۆن ئازاد دەکات. هەروەها زیندانییەکی ئێرانی لە ئەمریکا بەناوی مەنسور ئەربابسیاریش ئازاد دەکات. 
 
ئەربابسیار بە هەوڵدان بۆ "تیرۆرکردنی" دیپلۆماتێكی سعودی لە ئەمریکا لە ساڵی 2011دا تۆمەتبارە. 
 
لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، ئەو هەواڵانەشی رەتکردووەتەوە کە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانی بڵاوبووبوونەوە کە گوایە ئێران و ئەمریکا لەسەر ئازادکردنی سێ بەندکراوی ئێرانی هەڵگری وڵاتینامەی ئەمریکی لە بەرامبەر ئازادکردنی پارەی بلۆککراوی ئێران لە بانکەکانی عێراق، کۆریای باشوور و ژاپۆن رێککەوتوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

عێراقچی: بەمزووانە گەڕێکی نوێی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دەستپێدەکات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران و واشنتن رێککەوتوون بەمزووانە گەڕێکی نوێی دانوستاندن بکەن. عێراقچی جەختی کردەوە، پیتاندنی یۆرانیۆم "مافێکی حاشاهەڵنەگرە" و تەنانەت بە بۆردوومانکردنیش ناتوانرێت توانا ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی لەناو ببرێن.