ئێران: بڕیارنامەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دانوستاندنەکان ئاڵۆز دەکات

12-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە دژی وڵاتەکەی، وا دەکات دانوستاندنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ئاڵۆزتر بن. 
 
بڕیارە شەشەم گەڕی دانوستاندنەکان رۆژی یەکشەممە لە عومان بەڕێوەبچن. 
 
رۆژی پێنجشەممە، ئاژانسی نێودەڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە بڕیارنامەیەک ئێرانی سەرکۆنە کرد، بە تۆمەتی ئەوەی کە وەک پێویست لەگەڵیدا هاوئاهەنگ نەبووە و گومان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا هەیە. 
 
سەرکۆنەکردنەکە دەبێتە "رێخۆشکەر" بۆ سەپاندنەوەی سزای نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا. 
 
ئەمڕۆ عێراقچی بە میدیای وڵاتەکەی گوت، بڕیارنامەکە "دانوستاندنەکان زەحمەت دەکات، بەڵام ئێمە پابەندین بە بەرگریکردن لە ماف و دەستکەوتە ئەتۆمییەکانی ئێران."
 
عێراقچی پشتڕاستیکردەوە کە رۆژی یەکشەممە، مەسقەت دەبێت بۆ ئەوەی لە گفتوگۆی "ناڕاستەوخۆ"ی لەگەڵ ئەمریکادا، بەرگری لە هەڵوێستی وڵاتەکەی بکات. 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.