رێکخراوەکان: نێرگس محەممەدی و چەند چالاکڤانێکی دیکە لە مەشهەد دەستگیرکران

12-12-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چەند رێکخراوێکی بواری مافی مرۆڤ دەڵێن، هێزە ئەمنییەکانی ئێران نێرگس محەممەدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و چەند چالاکڤانێکی دیکەیان لە رێوڕەسمێکدا لە شاری مەشهەد دەستگیر کردووە.
 
دامەزراوەی نێرگس محەممەدی بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی لەکاتی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی خوسرەو عەلیکوردی، پارێزەری ناسراوی مافی مرۆڤ کە گیانلەدەستدانی بووەهۆی تووڕەیی خەڵک، نێرگس محەممەدی دەستبەسەرکرا. 
 
بەگوێرەی دامەزراوەکە، پۆلیس و ئەفسەرانی هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رێوڕەسمەکە چالاکڤانەکانیان دەستگیرکردووە. 
 
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێوڕەسمەدا هەریەک لە سپیدە قولیان، هەستی ئەمیری، پووران نازمی، عالیە موتەڵیبزادە و چەند چالاکڤانێکی دیکە دەستبەسەرکران.
 
نێرگس محەممەدی یەکێکە لە دیارترین چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئێران. لە مانگی ئابی ئەم ساڵدا سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵی نەرویجی رایگەیاند، نێرگس محەممەدی هۆشداری داوە کە ژیانی لە مەترسیدایە.
 
نێرگس محەممەدی کە سزای 13 ساڵ و 9 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە، بە مۆڵەتی پزیشکی لە گرتووخانەی ئێڤین ئازاد کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تەرمی کەسوکاری وەردەگرێتەوە لە ئێران.

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ: لە ئێران تەرمی خۆپێشاندەر بە 4,800 دۆلار دەدرێتەوە کەسوکاری

هاونیشتمانییەکی خەڵکی شابادی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکاندا بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا. سەرچاوەیەکی نزیک لە کەسوکارەکەی دەڵێ، ئێران بۆ رادەستکردنەوەی تەرمەکەی، داوای بڕێکی زۆر پارە دەکات.