ئێران باڵیۆزێکی نوێ بۆ سووریا دیاری دەکات

13-01-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئێران محەممەد رەزا رەئووف شەیبانیی بە باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە سووریا دیاری کرد.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە؛ محەممەد رەزا رەئووف شەیبانیی بە باڵیۆزی نوێی ئێران لە سووریا دیاری کردووە.
 
عێراقچی پەسنی کار و ئەزموونی شەیبانی دەکات و دەڵێت، "تۆ دیپلۆماتێکی دیار و بەئەزموونیت لە وەزارەتی دەرەوە؛ بۆیە بڕیار دراوە بە نوێنەری تایبەتیی من بۆ کاروباری سووریا دەستنیشان بکرێیت."
 
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، "سووریا وڵاتێکی گرنگی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیایە. هەستمان بەوە کردووە کە گرنگیی سەقامگیری و ئارامیی سووریا کاریگەریی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە هەیە. بۆیە جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەینەوە و رێز لە ویستی گەلەکەی بێ دەستوەردان و ئامادەبوونی وڵاتانی بیانی دەگرین."
 
لە نووسراوەکەی ئەو وەزیرەی ئێران دا هاتووە، "بڕیار لەسەر داهاتووی سووریا لە ئەستۆی گەلی سووریادایە. ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەر سیستمێکی بەڕێوەبردن، کە بە خواست و ویستی گەلی سووریا بێت، بەپێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان رێکدەخات."
 
عێراقچی دەڵێت، "سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە تەنیا بە هاوکاری و لێکگەیشتنی هاوبەش لەنێوان وڵاتەکاندا بەدیدێت. سیاسەتی ئێران لەسەر بنەمای پاراستن و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی، بەگوێرەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی."
 
رۆژی 08-12-2024، گرووپە چەکدارەکانی سووریا بە سەرکردایەتیی دەستەی تەحریری شام دیمەشقی پایتەختی سووریایان کۆنترۆڵ کرد و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا. بەو جۆرەش ئێران هاوپەیمانێکی گرنگی لە ناوچەکەدا لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی پیتاندنی وزەی ئەتۆم لە ئێران. وێنە: AFP

ئێران دەڵێت هێرش بکرێتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی، دروستیان دەکاتەوە

دوای ئەوەی میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە کە دەکرێت ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێران، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، تاران دامەزراوە ئەتۆمییەکانی دروست دەکاتەوە ئەگەر هێرشیان بکرێتە سەر.