جەعفەر پەناهی: گەلی ئێران بێ پەنایە؛ جیهان دەبێت دەنگیان ببیستێت

13-01-2026
ئوسامە محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەرهێنەرە ناودارەکەی سینەمای ئێران رایدەگەیێنێت، سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران لەلایەن حکومەتەوە گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵک "بێ پەنا" ماونەتەوە. جەعفەر پەناهی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات پشتیوانی لە خەڵک بکەن بۆ "کۆتاییهێنان" بە سیستمی سیاسیی تاران.
 
شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران پێی ناوەتە سێیەم هەفتە و تووندوتیژییەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار. رۆژی سێشەممە 13-01-2026 جەعفەر پەناهی، دەرهێنەری ناوداری سینەمای ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رادیۆی "فەرەنس ئینتەر"ی فەرەنسی گوتی، "گەلی ئێران ئەمڕۆ بێ پەنان، سەرەڕای هەموو ئەوانەش، ئەوان لەسەر شەقامەکانن؛ پێویستییان بەوەیە جیهان دەنگیان ببیستێت و هاوکارییان بکات، تاوەکو ئەم دۆخە کۆتایی دێت."
 
پەناهی هۆشداریی دا کە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە بۆ سەرکوتی زیاتر خۆش دەکات.
 
بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو رۆژی سێشەممە لانیکەم 600 کەس لە خۆپێشاندانەکاندا کوژراون، کە بەراورد بە هەفتەی رابردوو ژمارەکە هەڵکشانێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە. هاوکات زیاتر لە 3000 کەس دەستگیر کراون.
 
سەرباری ئەوەی حکومەت ئینتەرنێتی لە زۆربەی شارەکان بڕیوە، بەڵام دزەکردنی ڤیدیۆکان ئاماژە بە بەردەوامیی پێکدادانەکان دەکەن.
 
لێدوانەکانی پەناهی دوای ئەوە دێن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی دەستوەردانی سەربازی کردووە ئەگەر کوشتنی خۆپێشاندەران رانەگیرێت. ترەمپ جەختی کردەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان، بەتایبەت دوای سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ لە سەرەتای ئەم ساڵدا.
 
جەعفەر پەناهی، کە خۆی چەندین جار بە تۆمەتی سیاسی دەستگیر کراوە، پێیوایە ئەم شەپۆلە نوێیە جیاوازە لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2022 (دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی) و دەکرێت ببێتە هۆی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیستمی سیاسیی ئەو وڵاتەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە خۆپێشاندانەکانی چەند هەفتەی رابردووی ئێران

لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران: 3700 کەس لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە کار لەسەر ئامادەکردنی ئاماری تەواوی قوربانییانی خۆپێشاندانەکان دەکەن؛ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئاساییکردنەوە یان بەردەوامیی بڕانی ئینتەرنێت دەدات