رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڤیدیۆی فڕینی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی لە جۆری B-2 بڵاوکردەوە کە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهاتوون و رایدەگەیێنێت، ئامانجیان تەنیا لەنێوبردنی هەڕەشەی ئێستای ئێران نییە، بەڵکو رێگرییە لەوەی لە داهاتووشدا خۆیان بنیاد بنێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، سێنتکۆم دیمەنی فڕینی بۆمبهاوێژە ستراتیجییەکانی بڵاوکردەوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسادا بەکارهێنراون.
سێنتکۆم لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو بۆمبهاوێژە تارماییانە کە شێوەیان لە شەمشەمەکوێرە دەچێت، جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجیان "تەنیا لەنێوبردنی هەڕەشەی رژێمی ئێران نییە لە ئەمڕۆدا، بەڵکو نەهێشتنی توانای بنیادنانەوەشیانە لە داهاتوودا."
هێرشەکان لە 28ـی شوباتی 2026 بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل دەستیان پێکرد.
بە گوتەی پێنتاگۆن، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 5 هەزار و 500 ئامانجیان لە سەرانسەری ئێران پێکاوە.
شوێنی سڤیلنشین، ژێرخانی مووشەکی بالیستی، هێزی دەریایی، بەرگریی ئاسمانی، ناوەندەکانی فەرماندەیی و پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.
بە گوێرەی پێنتاگۆن، هێزی دەریایی ئێران زیانێکی قورسی بەرکەوتووە، زیاتر لە 60 کەشتی زیانیان پێگەیشتووە یان لەنێوچوون، لەنێویاندا لەنێوبردنی تەواوەتیی گرووپی کەشتییە جەنگییەکانی جۆری سولەیمانی.
هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو لەم رۆژانەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، بەرپرسان ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ لاوازبوونی توانای هێرشبردن و فەرماندەیی تاران.
ئەم جەنگە دوای جەنگە دوازدە رۆژییەکەی حوزەیرانی پار دێت کە تێیدا فڕۆکە بۆمبهاوێژە B-2ـەکان دژی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بەکارهێنران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ