ئێران لەبارەی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان: دیالۆگ لەگەڵ هاودەستی لایەنی دەستدرێژیکار بێ مانایە

14-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، سەرنجی سەرەکییان لەسەر "رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی دووژمنە"، نەوەک دانوستاندنی ئەتۆمی.
 
ئەمڕۆ شەممە 14-6-2025 ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا سەبارەت بە چارەنووسی ئەو دانوستاندنەی بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە لە مەسقەت بەڕێوەبچێ رایگەیاند, "سەرنجی سەرەکیمان لە دۆخی ئێستادا، رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی دووژمنە".
 
ئیسماعیل بەقایی رەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکاش گرت و بەوە تۆمەتباری کرد هاوکاری ئیسرائیل دەکات و گوتی: "دووژمنانی دیپلۆماسی و ئاشتی، جەنگێکی ستەمکارانەیان بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندووە و ئەمریکاش سەرەڕای هەموو بانگەشەکانی سەبارەت بە دیالۆگ و دیپلۆماسی، هاوکار بووە لە دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی، لەنێویاندا کردنەئامانجی دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران". 
 
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی: "ئاشکرایە کە لە دۆخێکی وەهادا و تاوەکو دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر گەلی ئێران رانەگیرێن، بەشداریکردن لە دیالۆگ لەگەڵ لایەنێک کە گەورەترین پشتیوان و هاودەستی لایەنی دەستدرێژیکارە، بێ مانا دەبێت".
 
تاوەکو ئێستا 5 گەڕی دانوستاندن لەنێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بەڕێوەچوون، بەڵام دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل ئەو گومانەی دروستکردووە کە دەکرێ گەڕی شەشەم بەڕێوە نەچێ.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

میدیای ئێران: تاران و واشنتن بەفەرمی دەست بە دانوستاندن دەکەن

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی کردووە بە دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە کەیسی ئەتۆمی.