وەزیری کشتوکاڵی ئێران: کاڵا و خواردنە سەرەکییەکان لە وڵاتدا بەردەستە

14-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کشتوکاڵی ئێران دەڵێت، کاڵا و خواردنە سەرەکییەکان لە وڵاتدا بەردەستە و پێویست ناکات خەڵک پێشوەختە کاڵا بکڕن بۆ کۆگا کردن.
 
شەوی هەینی 13ی حوزەیرانی 2025 غوڵام رەزا نووری قزڵجە، وەزیری کشتوکاڵی ئێران رایگەیاند، "دابینکردنی کەلوپەل و خواردنە سەرەکییەکان لە وڵاتدا جێگیر و بەردەوامە. ئەمە کێشەیەکی تایبەت نییە، هەردوو لایەنی بەرهەمهێنەر و دابینکەر بەردەوامن لە پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابینکردنیان."
 
غوڵام رەزا نووری قزڵجە گوتیشی، "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا، بەرهەمهێنەران و دابینکەران هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ رێکخستن و دابینکردنی بازاڕی خۆراک و کاڵا سەرەتاییەکان بۆ خەڵکی وڵاتەکەمان."
 
وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش کرد، "پرۆسەی دابینکردن و دابەشکردنی کاڵاکان بە خێراییەکی زۆر بەردەوامە، بۆیە خەڵک پێویست ناکات خەمی ئەوەیان بێت کە پێشوەختە کاڵا و پێداویستی دابین بکەن بۆ کۆگا کردن."
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە هەوڵ دەدەن پێشوەختە کاڵا و خواردنی سەرەکی بکڕن.
 
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025 ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران. هێرشەکان دوای ئەوەش بە شێوەی جیاواز بەردەوام بوون.
 
ئێرانیش لە وەڵامدا ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راست 3"ی راگەیاند، بە چەند قۆناخ و بە دەیان مووشەک و درۆن هێرشی کردەوە سەر ئیسرائیل. تاوەکو ئێستاش پێکدادانەکان بەردەوامن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.