ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی سەربازی دیکەی وڵاتەکەی راگەیاند

14-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی پەیوەندی و زانیاری سەر بە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی سەربازی وڵاتەکەی راگەیاند.
 
ئەمڕۆ شەممە، 14ی حوزەیرانی 2025، ناوەندی پەیوەندی و زانیاری سەر بە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: "لە ئەنجامی هێرشی رژێمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتەکەمان، غوڵام رەزا محرابی و مەهدی رەبانی" کوژران. 
 
غوڵام رەزا محرابی، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ  کاروباری هەواڵگری و مەهدی رەبانی، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوون.
 
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی وڵاتەکە کوژران.
 
ئێران لە وەڵامی هێرشەکەدا ئۆپەراسیۆنی ''پەیمان راست 3''ـی  دژی ئیسرائیل راگەیاند و بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر وڵاتەکە. 
 
باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل بووەتە هۆی کوژرانی 78 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 320 کەسی دیکە کە زۆربەیان هاووڵاتی سیڤیل بوون، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون. 
 
بەگوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، هێرشی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە بووەتە هۆی برینداربوونی لانیکەم 60 کەس و کوژرانی 3 کەس.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.