رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر شوێنی دیکەی پارێزگای تەورێز.
بەگوێرەی میدیای وڵاتەکە لە هەریەک لە شارەکانی لوڕستان و کرماشان دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی وڵاتەکەش کوژران.
ئێران هەمان رۆژ لە وەڵامی هێرشەکەدا ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راست 3"ـی لە دژی ئیسرائیل راگەیاند و چەند جارێک بە مووشەک هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە.
هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەکدی بەردەوامن و بەرپرسانیشیان هەڕەشەی هێرشی زیاتر لە یەکدی دەکەن.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دایە ئێران و گوتی، "لە هێرشەکانتان بەردەوامبن، گڕ لە تاران بەردەدەین."
لە بەرامبەردا شاهین تەقی خانی، گوتەبێژی سوپای ئێران رایگەیاند: "لە داهاتوودا بە دوو هەزار مووشەک رژێمی زایۆنی دەکەینە ئامانج."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ