بیرکاری لە بەشێکی قوتابخانەکانی تاران ناخوێندرێت

14-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی شاری تاران دەڵێت، وانەی بیرکاری لە بەشێکی قوتابخانەکانی تاران بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە ناخوێندرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2025 محەممەد ئاقا میری، ئەندامی ئەنجوومەنی شاری تاران رایگەیاند، "لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی سنووری تاران، قوتابخانەکان لە دۆخێکی خراپدان و ژمارەی قوتابیان زۆر کەم بووتەوە"، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر قوتابی ئەفغانستانی نەماون و گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
 
محەممەد ئاقا میری گوتی، "لە بەشێک لە قوتابخانەکانی گوندەکانی نزیک تاران، وانەی بیرکاری بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە ناخوێندرێ. ئەوە لە کاتێکدایە وەزیری پەروەردە رایگەیاندبوو کێشەی کەمی مامۆستا لە قوتابخانەکان نییە."
 
محەممەد ئاقا میری ئاماژەی بەوەش کرد، "مانگێکە وەرزی نوێی خوێندن دەستی پێکردووە و هێشتا وانەی بیرکاری لە هەندێک قوتابخانە نەخوێندراوە. باسی گوندەکانی تاران دەکەین، نەوەک گوندەکانی زاهیدان."
 
محەممەد ئاقا میری گوتی، "پێویستە بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە بەدواداچوون بۆ ئەم کێشەیە بکەن. ئەمە کەموکورتی و کەمتەرخەمییەکی گەورەیە بۆ پایتەخت و گوندەکانی دەوروبەری و دەبێت بەدواداچوونی بۆ بکرێ و چارەسەر بکرێت."
 
چەند ساڵێکە کێشەی کەمی مامۆستا لە قوتابخانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە. حکومەت چەندین جار رایگەیاندووه کە دەرچووانی زانکۆ دادەمەزرێنێت، بەڵام کێشەکە کێشەکە چارەسەر نەکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.