رووداو دیجیتاڵ
تەندروستیی ئێران دەڵێت، لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیلەوە 800 کەس وەک بریندار چوونەتە نەخۆشخانەکان کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
حوسێن کرمانپوور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا چارەسەر بۆ زیاتر لە 800 بریندار لە هەموو نەخۆشخانەکانی وڵات کراوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ و کەسی دیکەی سڤیل بوون. زیاتر لە 230 برینداریان چارەسەریان وەرگرتووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە."
حوسێن کرمانپوور گوتی: "تیمی تەندروستیی نیشتمانی بۆ خزمەتکردن لە سەرتاسەری وڵات ئامادەیە"؛ ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی "کەمیی دەرمان، ئامێری پزیشکی و کارمەندی نەخۆشخانەمان نییە."
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025 ئیسرائیل دەستی بە هێرش ئاسمانی بۆ سەر ئێران کرد و کەمتر لە 20 کاژێر دوای ئەوە، ئێرانیش لە رێگەی مووشەکەوە دەستی بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کرد.
شەوی رابردووش هێرشی هەردوولا بۆسەر یەکدی گەورەتر و کاریگەرتر بوو لە هێرشی شەوی پێشتر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ