عەلی لاریجانی: ئەگەر هێرش بکرێتە سەرمان، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەینە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەڕەشە لە واشنتن دەکات و دەڵێ، بۆ دانوستاندن ئامادەن، بەڵام ئەگەر هێرشیان بکرێتە سەر، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.
 
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە هەڤپەیڤینێکی میدیاییدا، تیشکی خستە سەر گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی و رایگەیاند، ئێران بەدوای جەنگەوە نییە، بەڵام "ئەگەر بەسەرماندا بیسەپێنن، بە تووندی وەڵام دەدەینەوە.''
 
بەگوتەی عەلی لاریجانی، ئێران ئامادەی دانوستاندنی ئەتۆمییە لەگەڵ ئەمریکا، ''بەڵام ئەگەر بیر لە هێرشکردن بکەنەوە، بنکە سەربازییەکانیان دەکەینە ئامانج.''
 
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاماژەی بە جەنگی 12 رۆژەی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ و بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە لە مانگی حوزەیرانی پار کرد و گوتی: ''بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی رابردوو، بە دووری دەزانم لایەنی بەرامبەر بەدوای جەنگەوە بێت، بەڵام ئێمە بەراورد بەو کات، ئامادەیی زیاترمان هەیە.''
 
قسەکانی عەلی لاریجانی لەکاتێکدان، سەرەڕای بەڕێوەچوونی گەڕێکی دانوستاندنی ئەتۆمی لە مەسقەتی پایتەختی عومان، گرژییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا گەیشتوونەتە لووتکە.
 
بڕیارە 17ی شوبات شاندێکی باڵای ئەمریکا و ئێران لە جنێڤی سویسرا کۆببنەوە. شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت. لە بەرامبەریشدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات.
 
هاوکات ئەمریکا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری هێناوەتە ناوچەکە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکە بەردەوام هەڕەشە لە بەرپرسانی ئێرانی دەکات کە ئەگەر رێککەوتن نەکەن، ''شتی خراپ'' روودەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەحموود نەبەویان، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران.

پەرلەمانتارێکی ئێران: ئەمریکا مەرجەکانی تارانی بۆ دانوستاندن قبووڵ کردووە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رژدبوونی وڵاتەکەی لەسەر بەردەوامبوونی دانوستاندنی ''ناڕاستەوخۆ'' لەگەڵ واشنتن دەربڕی و راشیگەیاند، ئەمریکا مەرجەکانی ئێرانی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان قبووڵ کردووە.