رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نانەواخانەکانی سەنگەکی تاران دەڵێت: هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی ئارد و نان لە وڵاتدا نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی حوزەیرانی 2025، هاوونیشتمانییەک لە شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی گوت: "بەر لەو دۆخەی ئێستا رۆژانە دەمانتوانی 20 نان بکڕین، ئەمڕۆ کردیانە 15 نان، هەروەها کڕینی ئارد لە نانەواخانەکان ئازاد بوو، ئەمڕۆ تەنیا یەک کیلۆیان پێ فرۆشتین."
ئەوە لە کاتێکدایە عەباس عەلی حەسنپوور، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نانەواخانەکانی سەنگەکی تاران رایگەیاند: "بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان و وەڵامی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەو هێرشانە و بووە هۆکارێک کە خەڵک زیاتر لە پێویستیان نان بکڕن و دەست بە پاشەکەوت بکەن."
عەباس عەلی حەسنپوور گوتی: "هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی ئارد و نان لە وڵات نەبووە و ریزە درێژەکانی رۆژانی رابردوو بە هۆی کڕینی زیادەی خەڵک بۆ پاشەکەوتکردنی نان بووە."
عەباس عەلی حەسنپوور ئاماژەی بەوەشکرد: "بە هەموو نانەواخانەکان راگەیێندراوە کە تا هەر کاژێرێک لە شەو و رۆژ کە کڕیار هەبێت، بەردەوام بن لە کار کردن."
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند بنکەی ئەتۆمی و سەربازی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوژران.
ئێران لە وەڵامی هێرشەکەدا ئۆپەراسیۆنکی دژی ئیسرائیل راگەیاند، تاوەکو ئێستا بە چەند قۆناخ هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر وڵاتەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ