رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران دەڵێت، بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی تاوەکو کاژێر 14:00ی دووشەممە درێژکرایەوە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 16-06-2025 جەعفەر یازرلو، گوتەبێژی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران رایگەیاند، بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی کە پێشتر بە شێوەیەکی کاتی درابوو، درێژکرایەوە.
یازرلو ئاماژەی بەوەش کرد، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە، داخستنی ئاسمانی ئێران تاوەکو کاژێر 14:00ی ئەمڕۆ دووشەممە درێژەی دەبێت.
هەڵوەشانەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ