رۆژانی پێنجشەممە لە لوڕستان دەکرێتە پشوو

16-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری لوڕستان رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە لە پارێزگاکە دەکرێتە پشوو.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2025 حەمید کەشکوڵی، جێگری پارێزگاری لوڕستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بڕیاردرا دەوامی دەزگا جێبەجێکارەکان، هەروەها ناوەندەکانی خوێندن و بانکەکانی پارێزگای لوڕستان رێکبخرێت.
 
حەمید کەشکوڵی گوتی: "دەوامی فەرمانگەکان لە رۆژانی شەممە تاوەکو چوارشەممە ئاسایی دەبێت و رۆژانی پێنجشەممەش دەکرێتە پشوو."
 
جێگری پارێزگاری لوڕستان ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە فەرمانگەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە، خزمەتگوزاری و ناوەندە ئەمنییەکان لە سەرجەم قوتابخانە، زانکۆ و فەرمانگە حکومییەکان رۆژانی پێنجشەممە دەبێتە پشوو.
 
سەبارەت بە ئامانجی بڕیارەکە حەمید کەشکوڵی گوتی: "بریتییە لە دروستکردنی هاوئاهەنگی لە نێوان کەرتە جیاوازەکانی خزمەتگوزاری، پەروەردە و ئابووریی پارێزگاکە و هەروەها بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزە بە شێوەیەکی گونجاو."
 
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا رۆژانی هەینی پشووی دامودەزگاکانی دەوڵەتە، بەڵام بەهۆی کەمی وزە پێشتر رۆژانی پێنجشەممە بۆ ماوەیەک کرایە پشوو. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.