کوژرانی مەحموود ئەحمەدی نەژاد رەتدەکرێتەوە

17-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 


کوژرانی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، لەلایەن نووسینگەکەی رەتکرایەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی حوزەیرانی 2025، نووسینگەی مەحموود ئەحمەدی نەژاد رایگەیاند، دەنگۆی کوژرانی ئەحمەدی نەژاد لە هێرشی ئیسرائیلدا دوورە لە راستی و رەتی دەکەینەوە."
 
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر سەرچاوەی ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە دەکرد کە مەحموود ئەحمەدی نەژاد، ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە هێرشێکدا کوژراوە.
 
ئیسرائیل لە رۆژی هەینی، 13-6-2025، دەستی بە هێرش بۆ سەر ئێران کردووە و دەڵێت، ئامانجی رێگریکردنە لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی؛ ئێرانیش بە 10 شەپۆلی هێرشکردن وەڵامی ئیسرائیلی داوەتەوە رەتی دەکاتەوە کار بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بکات.
 
مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە ساڵی 2005 بۆ 2013 سەرۆککۆماری ئێران بوو.
 
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران.

جێگرەکەی: دەستلەکارکێشانەوەی پزیشکیان چارەسەر نییە

جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن، وەڵامی ئەو لایەنانە دەداتەوە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەکەن و رایدەگەیێنێت، جێهێشتنی بەرپرسیارێتی چارەسەر نییە و دەپرسێت: "لە دۆخێکی ئاوادا ئێران چی بەسەر دێت؟".