رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، دانوستاندن یان جێهێشتنی مێزی دانوستاندن لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانی دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە، 17ی تەممووزی 2025، فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، "هەروەک پێشتریش باس کراوە ، هەر کارێک، ئینجا چ بۆ کردنی دانوستاندن بێت یان جێهێشتنی مێزی دانوستاندن، بە پشتبەستن بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت."
مهاجرانی گوتی: "بەپێی ئەو پرەنسیپانەی کە تائێستا پەیڕەومان کردووە بڕیار لەسەر دانوستانەکان دەدەین."
بڕیاربوو 15ـی حوزەیران ئێران و ئەمریکا بۆ گەڕی شەشەمی دانوستاندنەکان لە عومان کۆببنەوە، بەڵام لە 13ـی حوزەیراندا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و دانوستاندنەکان راگیران.
22ـی حوزەیران ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان؛ 25ـی حوزەیرانیش، دۆناڵد ترەمپ ئاگربەستی راگەیاند.
دوای ئاگربەست، بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا ئامادەیی خۆیان بۆ دانوستاندن دەربڕیوە، بەڵام تائێستا هیچ بریارێک لەبارەی کات و شوێنی دانوستاندنەکە نەدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ