دوو پۆلیسی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران

17-09-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران دەڵێت، لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دوو پۆلیس کوژران و فەرماندەیەکی پۆلیسیش بریندار بوو.
 
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لە شاری سیب سوران، دوو پۆلیس کوژران و ئەفسەرێکی پۆلیسیش برینداربوو.
 
بە گوێرەی میدیای ئێران، یونس سەیاد ئەربابی و ئیبراهیم پیری لە هێرشەکەدا کوژراون و ئیبراهیم فەزیلەتی، فەرماندەی پۆلیسی سیب سورانیش برینداربووە.
 
دوای هێرشەکە گرووپی سوننە مەزهەبی جەیشولعەدل کە گرووپێکی چەکداری بەلووچەکانە لە ئێران و پێگەکانی لەنێو پاکستاندان، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
 
رۆژی 22ی ئابی 2025 لە هێرشێکی چەکداریدا لەسەر رێگەی خاش-ئیرانشاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران، پێنج پۆلیس کوژران.
 
ناوە ناوە لەلایەن گرووپی سوننە مەزهەبی جەیشولعەدلەوە هێرش دەکرێتە سەر بنکەکانی پۆلیس لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.