لە ئێران چەند پیاوێک بە جلی ژنانەوە 8 کیلۆ زێڕ دەدزن

17-09-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پاریزگای هورمزگانی ئێران چەند کەسێک بە جلی ژنانەوە هەڵدەکوتنە سەر دووکانێکی زێڕنگەری و 8 کیلۆ زێڕ دەدزن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، عەبدولرەزاق نەریمانی، داواکاری گشتیی شاری قێشم لە پارێزگای هورمزگانی ئێران رایگەیاند، شەوی سێشەممە چەند کەسێک کە جلی ژنانیان لەبەر کردووە، چوونەتەوە سەر دووکانێکی زێڕنگری و 8 کیلۆ زێڕیان دزیوە.
 
عەبدولرەزاق نەریمانی گوتی، "ئەو کەسانە لە کاتی هەڵکوتانە سەر دووکانەکە تەقەیان کردووە، لەو کاتەدا چەند کەسێک لە ناو دووکانەکە بوون، بەڵام تەنیا یەک کەس بە سووکی بریندار بووە."
 
بە گوتەی داواکاری گشتی قشم، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس بە شوێن تاوانبارەکاندا دەگەڕێن.
 
دوورگەی قشم یەکێکە لە دوورگەکانی کەنداو، کە گەورەترین دوورگەی ئێران و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و دەکەوێتە پارێزگای هورمزگان. ئەو دوورگەیە ناوچەیەکی گرنگی گەشتیارییە لە ئێران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.