میدیای فەرمیی ئێران: لە رۆژئاوای وڵات درۆنێک خرایە خوارەوە

19-06-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران لە رۆژئاوای وڵاتەکە لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیلدا، سیستمی بەرگریی ئاسمانی کارا کراوە و درۆنێک کراوەتە ئامانج.
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19-06-2025، میدیای فەرمیی ئێران بەبێ ئاماژەدان بە شارێکی دیاریکراو بڵاوی کردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە رۆژئاوای ئێران، درۆنێکی ئیسرائیلی بە شێوەیەکی ''سەرکەوتوو'' کردووەتە ئامانج.
 
هاوکات، گرتە ڤیدیۆیەکیش بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا کردنە ئامانجی درۆنێک لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە دەردەکەوێت. وەک میدیای ئێران دەڵێت، درۆنەکە لە جۆری ''هێرمس'' بووە.
 
هێرمس یەکێک لە گرنگترین درۆنەکانی تەلئەڤیڤە کە لە لایەن کۆمپانیای ''ئێلبیت سیستم''ـی ئیسرائیلییەوە دروست کراوە. درۆنەکە لە دوو جۆری ''هێرمس 450'' و ''هێرمس 900''ـدا خراونەتەڕوو و توانای کۆکردنەوەی زانیاری و بە ئامانجگرتنیان هەیە.
 
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە حەوتەم رۆژەوە و هەردوو وڵات بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر یەکدی.

 

 

 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: AFP

ئێران: 12 نامەمان بۆ ئاژانسی وزەی ئەتۆم ناردووە و وەڵامی نییە

گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رەخنەی تووند لە بێدەنگیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەگرێت بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی و دەڵێت، 12 نامەیان بۆ ناردوون و وەڵامیان نییە