لە ئێران 4 بەنداو بە تەواوی وشک بوون و 9 بەنداویش کەمتر لە 10% ئاویان ماوە

18-08-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئێران دەڵێ، چوار بەنداو بە تەواوی وشک بوون و 9 بەنداوی دیکەش کەمتر لە 10% ئاویان تێدا ماوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئێران بڵاویکردەوە، بەنداوەکانی وشمگیر و بوستان لە پارێزگای گوڵستان، بەنداوی شیمیل و نیان لە پارێزگای هورموزگان و بەنداوی رودبال لە پارێزگای فارس بە تەواوی وشک بوون و ئاویان تێدا نەماوە.
 
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لانیکەم لە 9 بەنداوی دیکە لە پارێزگاکانی تاران، خوراسانی رەزەوی، قوم، هورموزگان، گیلان، کرمان و مەرکەزی دۆخەکە مەترسیدارە و کەمتر لە 10% ئاویان هەیە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئێران دەڵێ، بەنداوی لار لە تاران تەنیا 5% ئاوی تێدا ماوە، بەنداوەکانی دوستی و توروق لە خوراسانی رەزەوی تەنیا 5% و 6%، بەنداوی 15ی خورداد لە قوم 8%، بەنداوی ئیستقلال لە هورموزگان 3%، بەنداوی سفیدرود لە گیلان 4%، بەنداوی ساوە لە پارێزگای مەرکەزی 7% و بەنداوەکانی تەنگوئیەی سیرجان و نسا لە کرمان تەنیا 7% و 8% ئاویان تێدا ماوە.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، قەبارەی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکانی سەرانسەری ئێران بۆ 41% دابەزیوە، بەو پێیە ئێستا ئاوی گلدراوی بەنداوەکان 21 ملیار مەتر سێجایە کە بەراورد بە پار کە زیاتر لە 28 ملیار مەتر سێجا بوو، بە رێژەی 25% کەمبووەتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە بڕی بارین لە ئێران کردووە و رایگەیاندووە، ئەم ساڵ تێکرای بارینی باران لەو وڵاتە 147.7 ملیمەتر بووە، ئەوەش بەراورد بە وەرزی بارینی رابردوو کە 247.9 ملیمەتر بوو، بە رێژەی 40% کەمترە.
 
بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم ساڵ تەنیا لە پارێزگای گیلان بارینی بەفر و باران لە ئاستێکی ئاساییدا بووە و لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، هورموزگان، بووشێهر و خوزستان کەمترین رێژەی بارین تۆمارکراوە.
 
ئەم ساڵ ئێران رووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی کەمئاوی بووەتەوە و بە تایبەت دۆخەکە لە تاران سەختترە، لەبەر ئەوەی چوار بەنداوی سەرەکیی پارێزگاکە تەنیا 12% ئاویان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.