بەرگریی شارستانیی تاران: نزیکەی نیوەی باڵەخانە حکومییەکان سەلامەت نین

19-01-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی تاران دەڵێت، نزیکەی نیوەی باڵەخانە حکومییەکان سەلامەت نین.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، قودرەتوڵڵا محەممەدی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی تاران رایگەیاند، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە لایەن بەرگریی شارستانییەوە کۆکراونەتەوە، نزیکەی نیوەی باڵەخانە حکومییەکان لە تاران پارێزراو نین و هیچ بودجەیەک بۆ رێکخستن و سەلامەتکردنیشیان تەرخان نەکراوە.
 
قودرەتوڵڵا محەممەدی گوتیشی، بەرگریی شارستانی هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خاوەنی ئەو باڵەخانانە لە کەموکوڕییەکانی باڵەخانەکان و مەترسییەکانی سەر ژیان و سامانیان ئاگاداربکاتەوە.
 
هاوکات جەلال مەلیکی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی تاران دەڵێت، دوای ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییە، دەسەڵاتی دادوەری چووە سەر هێڵ و بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی وەک بڕیاری داخستن، خاوەنی باڵەخانەکانی ناچارکرد کەموکوڕییەکانی باڵەخانەکانیان چارەسەر بکەن.
 
بە گوتەی جەلال مەلیکی، دوای چوونە سەر هێڵی دەسەڵاتی دادوەری، ژمارەی باڵەخانە ناپارێزراوەکان لە 129 باڵەخانەوە بۆ 68 باڵەخانە دابەزیون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.