مەسعود پزیشکیان: پەلاماردانی رێبەر بە واتای راگەیاندنی شەڕی هەمەلایەنەیە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئارمان ئەیووب
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەسعود پزیشکیان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، هێرشکردنە سەر عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە واتای راگەیاندنی شەڕێکی هەمەلایەنەیە دژی خەڵکی وڵاتەکەی. 
 
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە وەڵامی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ کە گوتبووی کاتی ئەوە هاتووە بیر لە رێبەرێکی نوێ بۆ ئێران بکەنەوە، نووسیویەتی: "پەلاماردانی رێبەری باڵای وڵاتەکەمان بە واتای راگەیاندنی شەڕێکی هەمە لایەنەیە لەگەڵ گەلی ئێران."
 
پزیشکیان دەشڵێ: "ئەگەر لە ژیانی خەڵکی ئازیزی ئێران تەنگ و چەڵەمەیەک هەیە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دووژمنی لەمێژینە و گەمارۆ نامرۆڤانەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەتی."
 
ترەمپ رۆژی شەممە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ پێگەی پۆلیتیکۆ داوای کۆتاییهێنانی فەرمانڕەوایی 37 ساڵەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و رایگەیاند: "کاتی ئەوە هاتووە بۆ ئێران بەدوای سەرکردایەتییەکی نوێدا بگەڕێین."
 
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، خۆپێشاندانە بەرفراوانەکانی خەڵکی ناڕازیی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی تووندی هێزە ئەمنییەکان، پچڕانی ئینتەرنێت و نەبوونی پشتیوانیی دەرەکی، رووی لە کەمبوونەوە کردووە.
 
ئامارە نافەرمییەکان باس لە کوژرانی هەزاران کەس و دەستگیرکردنی زیاتر لە 20 هەزار کەسی دیکە لە رۆژانی رابردوودا لە ئێران دەکەن. 
 
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێرانیش شەوی رابردوو بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوت: "3 هەزار و 709 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپێشاندانەکان بریندار بوون."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گردبوونەوەیەکی پاڵپشتیی حکومەتی ئێران لە تاران. وێنە: REUTERS

کۆنسووڵخانەی گشتیی ئێران - هەولێر: خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوخەم بمێننەوە

کۆنسووڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی نێوخۆی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەت و گەلانی ناوچەکە، میدیا و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، بە هۆشیاری و هاوخەمییەوە لە سەنگەری پاراستنی پەیوەندییە تووندوتۆڵ و قووڵەکانیان بن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران