رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای فارسی ئێران 21 کەس گیانیان لەدەستدا و 34 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە ئەمڕۆ شەممە 19ی تەمموزی 2025 لە رێگەی فەیروزئاباد – کوار لە پارێزگای فارس روویدا.
مەسعود عابد، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای فارس رایگەیاند: "بە هۆی وەرگەڕانی پاسێک لە رێگەی فیروزئاباد – کوار 21 کەس گیانیان لە دەستداوە."
مەسعود عابدی گوتی:"لە رووداوەکەدا 8 کەس لە سەرنشینانی پاسەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش دوای گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیان گیانیان لە دەستدا."
مەسعودعابدی ئاماژەی بەوەشکرد، "لە رووداوەکەدا 34 کەس برینداربوون کە دۆخی تەندروستی زۆربەیان سەختە."
پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکرێ.
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ