عەلی شەمخانی دوای 7 رۆژ لە برینداربوونی: سەرکەوتن نزیکە

20-06-2025
پەیمان محەممەد
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە هێرشەکەی 13ـی حوزەیرانی ئیسرائیلدا بە سەختی بریندار بوو، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ''سەرکەوتن نزیکە و ناوی ئێران وەک هەمیشە لە مێژوودا دەدرەوشێتەوە.''
 
ئەمڕۆ هەینی 20-06-2025، عەلی شەمخانی، راوێژکاری سیاسیی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، یەکەم پەیامی خۆی لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل و برینداربوونی، بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سه‌رکه‌وتن نزیکه‌."
 
عەلی شەمخانی دەشڵێت: "ناوی ئێران وه‌ک هه‌میشه له مێژوودا ده‌دره‌وشێته‌وه.''
 
بەرەبەیانیی هەینی 13ـی حوزەیران، ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی کردە سەر چەند بنکەیەکی ئەتۆمی و سەربازی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوژران. عەلی شەمخانیش لەو هێرشەدا بە سەختی بریندار بوو. 
 
پێشتر دەنگۆی کوژرانی ئەو راوێژکارەی عەلی خامنەیی بڵاوبووەوە، بەڵام دواتر وەزارەتی فەرهەنگ و گەشتوگوزاری ئێران رایگەیاند، بە هەڵە ناوی شەمخانی خرابووە نێو لیستی کوژراوەکانەوە و داوای لیبووردنی کرد و رایگەیاند: "ئەو هەڵە دەستبەجێ راستکراوەتەوە". 
 
 بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، ئێستا دۆخی تەندروستیی شەمخانی جێگیرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو هاوڵاتی ئێرانی دوای بۆردوومانکردنی ماڵەکانیان. وێنەکە: AFP

فریاکەوتنی ئێران: بەهۆی هێرشەکانەوە نزیکەی 450 ژن و منداڵ کوژراون

سەرۆکی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە 238 ژن کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار و 700ـی دیکەش بریندار بوون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەرو لەو ماوەیەدا زیاتر لە هەزار و 500 بریندار و 208 کوژراوی خوار تەمەن 18 ساڵیش هەیە.