ئێران و ئەورووپییەکان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستاندنی ئەتۆمی رێککەوتن

20-07-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە هەفتەی داهاتوو و ئێران و سێ و وڵاتە ئەورووپی دەست بە دانوستاندن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە دەکەنەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی تەمموزی 2025، ئاژانسەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، هەفتەی داهاتوو ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی (فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا) لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران کۆدەبنەوە.
 
بەپێی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، "رێککەوتن لەسەر بنەمای دانوستاندنەکان  کراوە، بەڵام گفتوگۆکان سەبارەت بە کات و شوێنی دانوستاندنەکان بەردەوامن و ئەو وڵاتەش کە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی تێدا، یەکلایی نەبووەتەوە."
 
بڕیارە ئەم دانوستاندنە لەسەر ئاستی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و جێگری وەزیرانی سێ وڵاتی ئەورووپی بکرێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 25ی حوزەیرانی 2025، پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسند کرد. 
 
رۆژێک دواتر، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران یاساکەی پەسند کرد.
 
بەپێی یاساکە، تاوەکو ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەردەوامیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە گەرەنتی نەکرێت، رێگە نادرێت پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن.
 
رۆژی 15-7-2025 وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە، تاوەکو کۆتایی مانگی 8ـی ئەمساڵ، میکانیزمی سنەپ بەک دژی ئێران چالاک دەکات.
 
بەپێی رێککەوتننامەی ئەتۆمیی ساڵی 2015، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا پێش کۆتاییهاتنی مانگی 8 ئەم ساڵ میکانیزمی سنەپ بەک چالاک دەکەنەوە و سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی بەسەر سەر کەرتی سەربازی، بانک و ئەتۆمیی ئێران دەسەپێننەوە، کە 10 ساڵ پێش ئێستا و دوای رێککەوتنی ئێران و گرووپی 5+1 هەڵگیران.
 
سنەپ بەک یان پەلاپیتکە میکانیزمێکە کە لە رێککەوتنی 2015دا لەبەرچاو گیراوە و بەپێی ئەو میکانیزمە، وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنەکە دەتوانن چالاکی بکەن ئەگەر ئێران پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکات. پڕۆسەی چالاککردنی چەند هەفتە درێژە دەکێشێت و دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەگەر ئەنجوومەنەکە بڕیاری لەسەر دا، هەموو ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتییانەی لەسەر ئێران هەڵگیراون، دەگەڕێندرێنەوە سەر ئەو وڵاتە.
 
دوو خاڵی سەرەکیی رێککەوتنی ئەتۆمی ئەوەیە، ئێران نابێ یۆرانیۆمی زیاتر لە رێژەی 3.67٪ بپیتێنێت و هەروەها دەبێ بە تەواوی هاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.