تەقینەوەیەک لە شاری رەشت لە باکووری ئێران روویدا: 18 کەس بریندار بوون

20-07-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی بازرگانی لە شاری رەشت، ناوەندی پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 18 کەس بریندار بوون.
 
ئەمشەو یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی بازرگانی لە شەقامی باهونەری شاری رەشت روویداوە.
 
تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هێزەکانی پۆلیس لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی رەشت رایگەیاند، تەقینەوەکە بە هۆی لێچوونی گاز بووە.
 
شەهرام موئمینی گوتی، رووداوەکە کاژێر 17:29 ئێوارەی ئەمڕۆ (بە کاتی ئێران) لە بینایەکی دوو نهۆمی روویداوە. دەستبەجێ شەش تیمی بەرگریی شارستانی کە لە 27 کەس پێکدێن، رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی رەشت، لە رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام 18 کەس بریندار بوون کە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە گوێزرانەوە.
 
محەممەدتەقی ئاشووبی، بەڕێوەبەری زانکۆی پزیشکیی گیلانیش رایگەیاند، دوو لە برینداران برینیان سووک بوو و لە شوێنی رووداوەکە فریاگوزاریی پێویستیان بۆ کرا و 16 برینداری دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکان کرانەوە.
 
بە پێی میدیای ئێران، تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و زیانێکی زۆری بە باڵەخانە بازرگانییەکە و باڵەخانە و ماڵەکانی دەورووبەری گەیاندووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.