وەزیری وزەی ئێران بڕیار دەدات ئاوی ماڵێک لە تاران بۆ دوو رۆژ ببڕێت

20-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری وزەی ئێران بڕیار دەدات دوو رۆژ ئاوی ماڵێکی تاران ببڕی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خاوەن ماڵەکە ئاوی لە دارێک پرژاندووە.
 
عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، "لەکاتی تێپەڕبوون بە کۆڵانێکدا کەسێکم بینی ئاوی لە گەڵای داری بەر دەرگاکەیان دەپرژاند و گوتم، ئەو کارەت هەڵەیە و دژی یاسایە."
 
عەباس عەلی ئابادی گوتی، "ئەویش وەڵامی دامەوە و گوتی، من پارە دەدەم و پەیوەندیی بە تۆوە نییە."
 
وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەو هاووڵاتییەم گوت، من هۆشداریم پێدایت؛ تۆ من ناناسی. ئەو پێی گوتم؛ هەر کەسێکی پەیوەندیی بە منەوە نییە."
 
ئابادی گوتیشی، "دوای ئەوەی خۆم پێناساند، بڕیارم دا دوو رۆژ ئاوی ماڵەکەی ببڕین و ئیدی لەو رۆژەوە کەس لەو کۆڵانە سەرپێچی ناکات."
 
ئەم ساڵ ئێران رووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی کەمئاوی بووەتەوە و دۆخەکە لە تاران سەختترە، لەبەر ئەوەی چوار بەنداوی سەرەکیی پارێزگاکە تەنیا 12% ئاویان تێدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە