پزیشکیان: گواستنەوەی پایتەخت چیدی بژاردە نییە، پێویستییە

20-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت؛ دەتوانن تاران بەرەوپێش ببەن، بەڵام ناتوانن کێشەی کەمئاوییەکەی چارەسەر بکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانێکدا بۆ پارێزگای قەزوین رایگەیاند: "ئەمڕۆ شەڕ لەسەر ئاوە. گوتمان دەبێت پایتەخت بگوازینەوە، پارەی پێویستمان نەبوو. ئەگەر بمانکردبا، رەنگە بمانتوانیبا، بەڵام لە هەمان کاتدا دەیانگوت ناتوانرێت. راستییەکە ئەوەیە ئێمە بژاردەمان نەماوە، گواستنەوەی پایتەخت پێویستییە." 
 
پزیشکیان گوتی: "ناتوانین ژمارەی دانیشتووان زیاد بکەین و بیناسازی زیاتر لەم ناوچەیەدا بکەین، دەتوانین گەشە بە تاران بدەین و بەرەو پێشی ببەین، بەڵام ناتوانین کێشەی ئاوەکەی چارەسەر بکەین."
 
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا، چارەسەریان لایە، بەڵام لۆژیکی نییە، پزیشکیان گوتی: "دەتوانین ئاو لە کەنداوی فارس بگوازینەوە بۆ تاران، بەڵام بۆ هەر مەترێکی سێجا 500 هەزار تمەنی تێچوو هەیە؛ ئایا دروستە بۆ یەک مەتر سێجا ئاو باجێکی وا بدەین؟ چ لۆژیکێک پشتگیری ئەمە دەکات؟".
 
رۆژی پێنجشەممە 7-11-2025، مسعود پزیشکیان لە سەردانەکەی بۆ پارێزگای سنەش باسی کێشەی کەمئاوی لە تاران کردبوو و رایگەیاندبوو، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و هیچ بارانێک نەبارێت، ناچار دەبن تاران چۆڵ بکەن.
 
بەپێی میدیاکانی ئێران، دانیشتووانی تاران رۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەکاردەهێنن. وەک رێکارێک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو، لە رۆژانی رابردوودا ئاو لەسەر چەندین گەڕەک بڕدراوە و لە هاوینیشدا ئاو کەم بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.