عێراقچی لەبارەی سیاسەتی ئەتۆمیی وڵاتەکەی قسە بۆ پەیمانگەیەکی ئەمریکی دەکات

21-04-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ پێشکێشکردنی گوتەیەک لەبارەی سیاسەتی ئەتۆمییەوە لەلایەن پەیمانگەیەکی ئەمریکییەوە بانگهێشت کراوە.
 
رۆژی دووشەممە 21ی نیسانی 2025 ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کونفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا رایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ بەشداری لە کۆنفرانسێک، کە لەلایەن پەیمانگەیەکی ئەمریکییەوە بەڕێوەدەچێت، بانگهێشت کراوە کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.
 
ئیسماعیل بەقایی گوتی، "بەڕێزیان بانگهێشتکراون بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێك لەبارەی سیاسەتی ئەتۆمی. پێم وایە کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ کاژێر 4 یان 5 بە کاتی تاران بەڕێوەدەچێت. هیوادارین کاتەکەی دەرفەت بدات (بەشدار بێت)، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بەرپرسیارییانەی هەیەتی."
 
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، کونفرانسەکە لەلایەن پەیمانگەی کارنیگی کە ناوەندەکەی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە، سازدەکرێت و عەباس عێراقچی بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری لە کونفرانسەکەدا دەکات و گوتەیەک پێشکێش دەکات.
 
بانگهێشتکردنی وەزیری دەرەوەی ئێران لەلایەن پەیمانگەیەکی ئەمریکی لە کاتێکدایە، لە 12ی نیسانەوە دوو گەڕی دانوستاندن لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران لەنێوان تاران و واشنتۆن بەڕێوەچوون و هەردوولا دەڵێن، تاوەکو ئێستا پرۆسەکە ئەرێنی بووە و هەنگاوی باش بەرەو پێش نراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.