رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی ئاماری ئێران لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە تاوەکو ساڵی 2049 زیاد دەکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دانیشتووان بەرەو پیربوون دەچن.
ناوەندی ئاماری ئێران لە راپۆرتێکدا دەڵێت، "لە 24 ساڵی داهاتوودا گەشەی دانیشتووان لەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و بەو پێیەش لە ساڵی 2049دا ژمارەکە دەگاتە نزیکەی 94 ملیۆن و 560 هەزار کەس، واتە بەراورد بە ساڵی 2016 نزیکەی 14% زیاد دەکات."
ناوەندی ئاماری ئێران پێشبینی دەکات، ژمارەی دانیشتووان لە سەرەتاکانی ساڵی 2051 بەرەو کەمبوونەوە بچێت.
هەر بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران، دانیشتووانی ئەو وڵاتە بەرەو بەساڵاچوون دەچن، بە جۆرێک ئێستا لە هەر 100 کەس 8 کەسیان لە تەمەنی 65 ساڵ و سەرووترە. ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2016دا بە جۆرێک بوو کە لە هەر 100 کەس 6 کەس 65 ساڵ و زیاتر بوون.
ناوەندی ئاماری ئێران ئاماژە بە رەگەزی دانیشتوان کراوە و دەڵێت، لە بەرامبەر هەر 101 رەگەزی نێر، 100 رەگەزی مێ هەیە.
ئەوەی پەیوەندیی بە ژمارەی خێزانەکانەوە هەیە، لە ساڵی 2016 ژمارەی خێزانەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان 24 ملیۆن و 196 هەزار خێزان بووە، بەڵام ئەم ساڵ بووەتە 28 ملیۆن و 81 هەزار خێزان، کە لەو ژمارەیە 22 ملیۆن و 129 هەزار خێزانی لە شار و شارۆچکەکان و 5 ملیۆن و 952 هەزار خێزانیش لە گوندەکان دەژین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ