ئێران: هێرشکارەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لەسێدارەدرا

21-05-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت، بڕیاری دادگە لەبارەی هێرشکارەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان جێبەجێ کرا و لەسێدارەدرا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئایاری 2025، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی هێرشکارەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران، دوای پەسندکردنی لەلایەن دادگەی باڵای ئێرانەوە، جێبەجێ کرا."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوای دەستگیرکردنی هێرشکارەکە، داواکاری گشتیی تاران تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی بەئەنقەستی هاووڵاتییەکی کۆماری ئازەربایجانی بە بەکارهێنانی چەک لەنێو باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئازەبایجان، کڕین، گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی بەبێ مۆڵەت، هەروەها تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی گشتیی دایە پاڵی و داوای سەپاندنی تووندترین سزای کرد."
 
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت، دادگە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارەکە دەرکرد و بڕیارەکە لەلایەن دادگەی باڵای ئێرانیشەوە پەسندکرا.
 
رۆژی 27-01-2022 کەسێکی چەکدار لە تاران هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و لە ئەنجامدا پۆلیسێکی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە کوژرا و دوو کەسیش بریندار بوون.
 
حکومەتی ئێران ئەو کات رەتیکردەوە، رووداوەکە هێرشی تیرۆریستی بێت و رووداوەکەی بۆ "کێشەی کۆمەڵایەتی" و "هۆکاری کەسی" گەڕاندەوە، بەڵام ئازەربایجان هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" ناوبرد و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان لە تاران دادەخەن.
 
بەرپرسانی پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایانگەیاند، هێرشکارەکە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا گوتوویەتی، "هاوژینەکەی خەڵکی ئازەربایجانە 9 مانگە چووەتە باڵیۆزخانەی ئازەربایجان و لەو کاتەوە نەگەڕاوەتەوە."
 
دوای ئەو هێرشە پەیوەندیی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەیەک ئاڵۆزیی تێکەوت.
 
دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رۆژی 28-04-2025، لە گەشتێکی یەک رۆژیدا سەردانی کۆماری ئازەربایجان کرد و لەگەڵ هاوتا ئازەربایجانییەکەی کۆبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.