سەرۆککۆماری ئێران سەردانی عومان دەکات

21-05-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مەسعود پزیشکیان سەردانی عومان دەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی ئایاری 2025، مەهدی سەنایی، جێگری سیاسیی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند،" لەسەر بانگهێشتی فەرمی سوڵتانی عومان رۆژی 27ـی ئایار دەچێتە ئەو وڵاتە".
 
مەهدی سەنایی گوتی: "پزیشکیان دوو رۆژ لە عومان دەبێت و جگە لە سەردانە فەرمییەکان، چەندین بەڵگەنامە و چوار رێککەوتنی بازرگانی و پشتگیری وەبەرهێنانی هاوبەش، هاوکاری گومرگی و نەخشەڕێگایەک بۆ پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ دەکەن".
 
مەهدی سەنایی ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکەیدا پزیشکیان لەگەڵ هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی عومان کۆدەبێتەوە.
 
عومان لە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکادا رۆڵی ناوبژیوان دەگێڕێت و تاوەکو ئێستا ئەو دوو وڵاتە سێ جار لە عومان کۆبوونەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە