وەزیری دەرەوەی ئێران: لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی سووریا پەلەمان نییە

22-05-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاوتوێی چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی سووریا دەکەن و پەلە ناکەن لە دروستکردنی ئەو پەیوەندییە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند،" هەرکاتێک حکومەتی سووریا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پەیوەندی لەگەڵ ئێران چەندە دەتوانێت یارمەتی گەلی سووریا بدات، ئێمە ئامادەین وەڵامی داواکارییەکەیان بدەینەوە."
 
لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، پەیوەندییە بەهێزەکەی نێوان تاران و دیمەشقیش نەمان، عێراقچی دەڵێت: "پەلەمان لە دامەزراندنی پەیوەندییەکان نییە و چۆنیەتی پەیوەندی گرتنمان لەگەڵ سیستمی ئێستا و حکومەتی سووریا تاوتوێی دەکەین."
 
لە بارەی هەڵگرتنی سزاکان لە لایەن ئەمریکاوە عێراقچی گوتی: "دڵخۆشین کە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر گەلی سووریا هەڵگیران و  هیوادارین سووریا بەرەو ئاشتی زیاتر، یەکگرتوویی خاک، کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی رژێمی زایۆنی و یەکگرتوویی هەموو نەتەوەکان هەنگاو بنێت."
 
رۆژی 08-12-2024، گرووپە چەکدارەکانی سووریا بە سەرکردایەتیی دەستەی تەحریری شام دیمەشقی پایتەختی سووریایان کۆنترۆڵ کرد و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا. بەو جۆرەش ئێران هاوپەیمانێکی گرنگی لە ناوچەکەدا لەدەستدا.
 
بە درێژایی شەڕی ناوخۆی سووریا کە لە 2011 دەستیپێکرد، ئێران لە پاڵ رووسیا پاڵپشتیکارێکی سەرەکیی رژێمی بەشار ئەسەد بوو، هێزەکانی ئێران بە ناوی "راوێژکاری سەربازی" لەو وڵاتە بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.