ئێران
دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێوان چوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران
رووداو دیجیتاڵ
هەر چوار پارێزگارەکای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە، پارێزگارەکانی سنە و کرماشانیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون. پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، کۆبوونەوەکە "زۆر زۆر باش بوو" و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، پزیشکیان "پشتیوانیی خۆی بۆ رێککەوتنەکانی نێوانیان دووپاتکردەوە."
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکە "زۆر زۆر باش بوو، دوو کاژێری خایاند."
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد، "یاداشتێکی تایبەتم پێشکێش بە جەنابی سەرۆککۆماری ئێران کرد، کە باسم لە کردنەوەی دەروازەی سنووریی سازان و منداڵە ونبووەکان و بریندارانی چەکی کیمیایی کرد، ئەمەش جگە لەو یاداشتانەی لە دوو رۆژی رابردوودا واژۆمان کرد."
لەبارەی ئەو یاداشتەی پێشکێشی سەرۆککۆماری ئێرانی کردووە، نوخشە ناسیح ئەوەی خستەڕوو، "سەرۆککۆماری ئێران زۆر خۆشحاڵ بوو، زۆر پشتیوان و هاوکار بوو."
هەروەها باسی لەوەش کرد، "تەنانەت ئەو خانمەش کە گوتەبێژی حکومەتی ئێرانە، پێی گوتین: بە هەموو شێوەیەک هاوکارتان دەبین. زۆر خۆشحاڵیش بوون منیش وەکو ژنێک لەوێ بووم و نوێنەرایەتیی هەڵەبجەم دەکرد."
کۆبوونەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆكکۆماری ئێران لە کۆشکی کۆماری لەگەڵ هەریەکە لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک؛ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بووە بە یاوەریی ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی، پارێزگاری سنە (کوردستان)؛ رەزا رەحمانى، پارێزگاری ورمێ (ئازربایجانی رۆژئاوا)؛ مەنوچەهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان و فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر بووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە، پزیشکیان خۆشحاڵیى خۆی به "ئاستی پەیوەندیی باشی نێوان پارێزگا هاوسنوورەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران نیشاندا. پشتیوانیی خۆی بۆ رێککەوتنەکانی نێوانیان دووپاتکردەوە."

پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستووەتەسەر ئەو رێوشوێن و ئامادەکارییانەی ساڵانە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی پەیڕەوی شیعەی ئێران و چوونیان بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق گیراوەتەبەر.
پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا کۆبوونەوەکەی بە "ئەرێنی" ناوبردووە و دەڵێت، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی "جەختی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی، وشکەساڵی، گەیاندنی هێڵی شەمەندەفەری کوردستان بە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و بەخشینی تایبەتمەندیی بە دەروازەکان کردەوە."
پارێزگاری سلێمانی هیوای خواستووە، "پەیام و ئیرادە و بەرنامەی ئاشتی لەپێناوی سەقامگیریی ئاسایش و ئابووریی هەموو ناوچەکەدا؛ جێی هەر شەڕێکی نەخوازراو بگرێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ