ئێران دەڵێت، کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان لە دیمەشق کوژرا

22-12-2024
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاند، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری دیمەشق کوژراوە. بەرپرسیاریێتی دەستگیرکردنی بکوژەکە و دادگاییکردنیشی دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی نوێی سووریا.
 
دوێنێ شەممە، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، یەكشەممەی رابردوو، 15-12-2024، لە نێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللـە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەفە، بە گوتەی بەقائی، ئەو کارمەندەیان بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، بەڵام ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بەو هۆیەوە بیتەرەف گیانی لەدەستداوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "حکومەتی کاتیی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگاییکردنی بکوژانی داود بیتەرەف". راشیگەیاند، لە رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانیان چاودێریی دۆسیەی کوژرانی کارمەندەکەیان دەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.