نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت ئێران کۆتایی بە سەرکوتکارییەکانی بهێنێت

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ڤۆڵکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردوودا لە ئێران هەزاران کەس کوژراون کە منداڵیشیان تێدایە؛ دەشڵێت، "تووندوتیژی کێشەکانی ئێران چارەسەر ناکات."
 
ئەمڕۆ هەینی، لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، ڤۆڵکەر تورک نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی دۆخی ئێران دەربڕی و گوتی، "سەرکوتکردنی تووندوتیژانەی خەڵکی ئێران هیچ کام لە کێشەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر ناکات، بەڵکو زەوینە بۆ پێشێلکاریی زیاتر و خوێنڕشتنی زیاتر خۆش دەکات."
 
"تەرمی سەدان کەس لە ساردکەرەوەکاندایە"
 
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد، هێزە ئەمنییەکانی ئێران "گوللە"یان دژی خۆپێشاندەران بەکارهێناوە و گوتی: "پێدەچێ سەدان تەرم لە ساردخانەکاندا بن کە شوێنی گوللە بە سەر و سنگیانەوەیە."
 
تورک داوای کرد دەسەڵاتدارانی ئێران پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیاندا بکەن و سەرکوتکارییەکان رابگرن، هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو دەستگیرکراوەکان و راگرتنی سزای لەسێدارەدانی کرد.
 
ئامارەکان دژبەیەکن
 
سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکان، ئامارەکان جیاوازییەکی زۆریان تێدایە:
 
دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ یەکەمجار دانیان بەوەدا نا کە 3,117 کەس لە خۆپێشاندانەکاندا کوژراون.
 
ێکخراوی هرانا: ژمارەی کوژراوەکان بە زیاتر لە 5,000 کەس دەخەمڵێنێت.
 
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران: هۆشداری دەدات کە رەنگە ژمارەی قوربانییەکان بگاتە 25,000 کەس.
 
ئەمە لەکاتێکدایە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێتەوە بۆ دوو هەفتە، گەیشتن بە زانیارییە وردەکان ئەستەم بووە.
 
کاردانەوەی نێودەوڵەتی و هەڵوێستی ئێران
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەسەر داوای وڵاتانی وەک بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئایسلاندا رێکخرابوو، تۆرگێردور کاترین، وەزیری دەرەوەی ئایسلان گوتی: "جیهان ناتوانێ چاو لە ئاست تووندوتیژییەکانی ئێران دابخات."
 
لە بەرامبەردا عەلی بەحرەینی، باڵیۆزی ئێران لە جنێڤ، کۆبوونەوەکەی بە "نمایشێکی سیاسی" و "ئامرازی گوشار" وەسف کرد و رایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕیارەکانی ئەو دانیشتنە بە فەرمی ناناسێت. هاوکات چین پشتیوانی خۆی بۆ تاران دەربڕی و رایگەیاند، نابێت بە بیانووی مافی مرۆڤ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی خۆپێشاندانەکانی حێران

هەرانا: لە خۆپێشاندانەکانی ئێران 4902 کەس کوژراون

ئاژانسی هەواڵی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ - هرانا ئاشکرای دەکات، کوژرانی چوار هەزار و 902 کەس لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پشتڕاستکراوەتەوە و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی زیاتر لە 9 هەزار کەسی دیکەش دەکەن.