گومرگی ورمێ: بایی 100 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی کۆڵبەرانەوە هاوردە کراوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی هەشت مانگدا بایی 100 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی سیستەمی نوێی کۆڵبەرییەوە لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێوە هاوردە کراوە.
 
خالید جەنگجوو، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، تاوەکو ئێستا کاروباری گومرگی 86 ملیۆن دۆلار لەو کاڵایانە تەواوکراوە و کاڵاکان خراونەتە بازارەکانەوە و بەشێکی دیکەی کاڵاکان بە بەهای 14 ملیۆن دۆلار هێشتا لە گومرگەکان ماون و رێوشوێنەکان بۆ هاوردەکردنیان تەواو نەکراوە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ورمێ، ئەو کاڵایانە لە سێ ناوچەی سنووریی پیرانشار، سەردەشت و میراوە هاوردە کراون، کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێوشوێنی نوێی کۆڵبەریدا لە پارێزگای ورمێ وەکو ناوچە سنوورییە رێگەپێدراوەکان دەستنیشان کراون.
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ورمێ ئاماژەشی بەوە کرد، بەشێک لە داهاتی ئەو بازرگانییە سنوورییە بۆ کۆڵبەران تەرخان دەکرێت و بەشێکی دیکەشی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ناوچە سنوورییەکان و رەخساندنی هەڵی کار لەو ناوچانە خەرج دەکرێت.
 
خالید جەنگجوو راشیگەیاند، پشکی پارێزگای ورمێ لە هاوردەکردنی کاڵا لە رێگەی سیستەمی نوێی کۆڵبەرییەوە 450 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا دیاریکراوە.
 
بە گوتەی جەنگجوو، لە پێناو باشترکردنی بژێوی ژیانی کۆڵبەران، کاڵا خۆراکییەکان هیچ باجێکیان لێوەرناگیرێت و کاڵاکانی دیکەش بە رێژەی 50٪ لە باخ دەبەخشرێن.
 
لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2025ـەوە، هاوردەکردنی کاڵا بەپێی رێوشوێنی نوێی کۆڵبەرییەوە لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێ دەستیپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

عێراقچی: رێککەوتنی نوێ لەوەی 2015 باشتر دەبێت و پێنجشەممە لەگەڵ ویتکۆف کۆدەبمەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ واشنتن لەبەردەستدایە و رەنگە هەندێک لایەنی لە رێککەوتنەکەی ساڵی 2015 باشتر بێت. عێراقچی ئاشکرای کرد، بڕیار وایە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە جنێڤ لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا کۆببێتەوە.