هێرشکرایە سەر گرتووخانەی ئێڤینی تاران

23-06-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە 11یەمین رۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەمڕۆ ئیسرائیل گرتووخانەی ئێڤینی لە تاران کردە ئامانج.
 
ئاژانسی هەواڵی فارس، نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، بڵاویکردەوە، بە درۆنی بچووک هێرش کراوەتە سەر گرتووخانەی ئێڤین، بەڵام دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوەتەوە.
 
میدیای ئێران گرتەی ڤیدیۆیی هێرشەکەی بڵاوکردەوە، تێدا دەردەکەوێت تەنێک خۆی بە دەروازەی سەرەکیی گرتووخانەکەدا دەکێشێت و تەقینەوەیەک روودەدات.
 
بەپێی بەشێکی دیکە لە میدیای ئێران، بەشەکانی پاسەوانی، کارگێڕی و دادوەریی گرتووخانەکە کراونەتە ئامانج.
 
زیندانییەک بەناوی ئەبولفازل قەدیانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە کوڕەکەی راگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکەوە شووشەی سەرجەم پەنجەرەکانی هۆڵی چوارەمی گرتووخانەی ئێڤین شکاون، کە گیراوانی سیاسی و ئەمنی تێدا رادەگیرێن.
 
 
ئەحمەد قەدیانی، کوڕی ئەبولفازل قەدیانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "باوکم لە زیندانی ئێڤینەوە تەلەفۆنی کرد؛ هێرش کراوەتە سەر زیندانی ئێڤین و هەموو پەنجەرەکانی هۆڵەکە شکاون. وادیارە بنکەی تەندروستییش زیانی بەرکەوتووە و کەسێک گوتی، دەرگای گرتووخانە کراوەتە ئامانج."
 
هەر لەو بارەیەوە یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، سوپای وڵاتەکەی هێرشی کردووەتە سەر ئەو دەزگایانەی کە ئەو بە دەزگای سەرکوتکردن ناویان دەبات.
 
سوپای ئیسرائیلیش لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر ناوەندەکانی فەرماندەیی هێزە ئەمنییەکان، لەنێویاندا سوپای پاسداران.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو هێزانە بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی سەقامگیریی دەسەڵاتی ئێران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.