رووداو دیجیتاڵ
بەشی پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای خۆراسانی رەزەوی لە ئێران رایگەیاند لە مەشهەد شۆفێرێک ئاگری لە جەستەی پۆلیسێک بەرداوە.
رۆژی چوارشەممە، 23ی تەمموزی 2025، بەشی پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای خۆراسانی رەزەوی لە ئێران رایگەیاند، "لە شاری مەشهەد دوای ئەوەی پۆلیسێک داوای مۆڵەتی شۆفێری لە کەسێک کردووە، شۆفێرەکە ئاگری لە جەستەی پۆلیسەکە بەرداوە."
شۆفێرەکە گەنجێکی 30 ساڵانە، دوای رووداوەکە رایکردووە، بەڵام بەشی پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای خۆراسانی رەزەوی دەڵێت، دواتر لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
بەشی پەیوەندییەکانی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیسەکە و شۆفێرەکە بریندارن و گوازراونەتەوە نەخۆشخانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ