مەسعود پزیشکیان دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی براوەی جەنگەکە بوو

24-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
مەسعود پزیشکیان دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە جەنگی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ ئیسرائیل سەرکەوت. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی حوزەیرانی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی وڵاتەکەی کرد کە تێیدا پیرۆزبایی "سه‌ركه‌وتنی گه‌وره"‌ی لێکردن و گوتی، ئیسرائیل "جه‌نگەکەی هه‌ڵگیرساند و ئێرانییه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتن كۆتاییان پێ هێنا."
 
پزیشکیان گوتی، جەنگەکە هاوکات بوو لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران بۆ چارەسەرکردنی هەر تێنەگەیشتنێکی هەڵە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، جیهان پێشێلکردنی بەڵێن و پەیمانی دووژمنانی ئێران لەبیر ناکات کە لە کاتی دانوستاندا پەنایان بۆ جەنگ برد. 
 
مه‌سعود پزیشكیان گوتی، ئیسرائیل 12 رۆژ‌ جه‌نگی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند، به‌ڵام ئێران براوەی ئەو جەنگە بوو. 
 
جەنگەکە بەرەبەیانی رۆژی 13ی مانگ بە هێرشی ئیسرائیل دەستی پێکرد و دواتریش ئێران وەڵامی دایەوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنێکی بۆ "ئاگربەستی گشتگیر و تەواو" لەنێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاند.
 
ئەم ئێوارەیەش حکومەتەکانی ئێران و ئیسرائیل پابەندبوونی خۆیان بە درێژەدان بە ئاگربەستەکە راگەیاند.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.