سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران: بەرنامە ئەتۆمییەکەمان راناگرین

24-06-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، پلانیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی هیچ وەستانێک لە بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەکەدا روونەدات.
 
رۆژی سێشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2025، محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، تاران خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانییەتی کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەریانکەوتووە.
 
محەممەد ئیسلامی گوتی: "رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو شوێنانە دەکەین کە زیانیان بەرکەوتووە. پێشتر رێوشوێنەکان بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەیان پێشبینی کرابوون."
 
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها دەڵێت: "پلانمان داناوە بۆ ئەوەی هیچ وەستانێک لە بەرنامەی ئەتۆمیماندا روونەدات."
 
لە 12 رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە ناوەندە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج. ئەمریکاش بەرەبەیانی یەکشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2025، بە بۆمبی حەشارگەشکێن هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان کە سێ دامەزراوەی سەرەکیی پیتاندنی یۆرانیۆمن لە ئێران.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان لەنێوبردووە، بەڵام ئێران دەڵێت بەر لە ‌هێرشەکە یۆرانیۆمی بنکە ئەتۆمییەکانیان گواستووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.