رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ کوژرانی 7 کەس لە فەرماندە و بەرپرسەکانی لە هێرشی رۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سوپای ئیمام حەسەن موجتەبا، لقی سوپای پاسداران لە پارێزگای ئەلبورز راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2025، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئیمام حەسەن موجتەبا، لقی سوپای پاسداران لە پارێزگای ئەلبورز راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکەی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا 7 فەرماندەی ئەو هێزە کوژراون.
دوای 12 رۆژ لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەشتی شەڕی لە نێوان لایەنە شەڕکەرەکان راگەیاند، ئیسرائیل رایگەیاند، پابەندی ئاگربەستەکە دەبێت، بەڵام ئەگەر ئێران ئاگربەست پێشێل بکات، بە تووندی وەڵامی دەداتەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی ئێران ژمارەی کوژراو و بریندارانی جەنگی رایگەیاند و گوتی، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان، کە لە 13ـی حوزەیران دەستیان پێکرد، 606 کەس کوژراون و 5532 کەسیش بریندارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ