رووداو دیجیتاڵ
ئێران لە پێنجەم ساڵی وشکەساڵی دایە، بەڵام ئەم ساڵ دۆخەکە قورسترە. زیاتر لە 10 رۆژە قەیرانی کەمئاوی پایتەختی وڵاتەکەی گرتووتەوە و خەڵک داد و بێدادیانە لەدەست دۆخەکە.
ژنێکی دانیشتووی تاران دەڵێت، "ئێمە لە تاران دەژین، 10 رۆژی تەواوە ئاومان نییە، 10 رۆژە ئێمە بەو شێوەیە دەژین، دەچین ئاو دەکڕین و دەبە و سەتڵەکان پڕ ئاو دەکەین تەنیا بۆ ئەوەی کارەکانی رۆژانەمانی پێ بکەین، بڕوا دەکەن ئەوەیە ژیانی ئێمەیە، ئێمە لە تاران دەژین."
لە هەندێک شوێنی تاران بە تانکەر ئاوی خواردنەوە دابین دەکرێت، بەڵام هەندێک کەس دەڵێن بە کەڵکی خواردنەوە نایێت، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ئاوی تاران دەڵێت، بۆ خواردنەوە ئاوی کانزایی دابەش دەکەن، کە بۆ فرۆشتن نییە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، تاران ئاوی نییە، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت هەر ناتوانین ئاو دابین بکەین، لەو رۆژەوە من بوومەتە سەرۆککۆمار گوتومە دەبێت پایتەخت بگۆڕین، زۆر کەس رەخنەیان گرت، ئێمە ناتوانین بەو شێوەیە بەردەوام بین."
ئەمساڵ 53 شار لە 24 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی خراپی کەم ئاویدان. حکومەتی ئێران رایگەیاندووە ئەگەر دۆخی گەرما و کەم ئاوی بەو شێوەیە بەردەوام بێت ناچار پشووکانی حکومەت درێژ بکەنەوە.
محەممەد سادق موعتەمێدیان، پارێزگاری تاران دەڵێت، "بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوە لە تاران زۆرە، لە پارێزگاکانی دیکە زۆرترین بەکارهێنان 8٪ە، بەڵام لە تاران 42٪ە. واتە 5 بەرامبەری پارێزگاکانی دیکەیە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ