رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی ئێران لەبارەی داخستنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامەوە هۆشداری دەداتە دەزگای داد و دەڵێت، دەبێتە هۆی بێکاربوون و هەژاریی ملیۆنێک کەس.
عەلی رەبیعی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە یاداشتێکدا رەخنە لە بانگکردنی وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران بۆ دادگا بەهۆی جێبەجێنەکردنی بڕیاری فیلتەرکردنی ئینستاگرام دەگرێت.
گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت، سیاسەتی حکومەت دانەخستنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەیە و ئاماژەی بەوە دا کە داهاتی 230 هەزار خێزان لەسەر ئەو کارەیە کە لە ئینستاگرامدا دەکرێت.
بە گوتەی عەلی رەبیعی، ئەگەر ئینستاگرام فیلتەر بکرێت، سەرچاوەی بژێویی ملیۆنێک کەس دەبڕێت و بە لای کەمەوە 230 هەزار کەس بێکار دەبن.
هەفتەی رابردوو وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران لەسەر سکاڵای میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە بەهۆی جێبەجێنەکردنی بڕیاری داخستنی ئینستاگرامەوە بانگکرایە دادگا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ