رووداو دیجیتاڵ
دیوانی باڵای ئێران بڕیاری دا سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی، ژنە بەندکراوی کورد هەڵوەشێنرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی کانوونی یەکەمی 2025 مستەفا نیلی، پارێزەری وریشە مورادی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی، لەلایەن لقی 9ی دیوانی باڵای وڵات بەهۆی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکاندا هەڵوەشێنرایەوە."
مستەفا نیلی گوتی: "دۆسیەی وریشە مورادی بەمەبەستی دووبارە لێکۆڵینەوە بۆ لقی 15ی دادگای شۆڕشی ئێران نێردراوەتەوە."
وریشە مورادی، خەڵکی سنە رۆژی 3ـی ئابی 2023 لە رێگەی نێوان مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بەتۆمەتی "بەغی" واتا ئەندامیێتی لەو گرووپانەی دژی حکومەتی ئیسلامی چاڵاکی چەکدارانەیان کردووە، بە لەسێدارەدان حوکمدرا.
بەغی، تۆمەتێکی ئاسایشییە و بەپێی یاسای سزادانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر جۆرە چالاکییەکی چەکدارییە دژی حکومەت و بنەماکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەپێی مادەکانی 287 و 288 یاساکە، سزای بەغی لەسێدارەدان، یان زیندانیکردن دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ