پۆلیسی رێگەوبانی ئێران: بەهۆی بەفر و بارانەوە شەش رێگەی سەرەکی داخراون

25-02-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی رێگەوبانی ئێران رایدەگەیێنێت، بەهۆی بارینی بەفر و باران، خلیسکبوون، تەمومژ و کەمبوونی مەودای بینین، 6 رێگەی سەرەکی لە باکووری ئەو وڵاتە داخراون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی شوباتی 2025 سیاوەش موحیبی، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی ئێران رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی مازەندەران، گوڵستان، سمنان، زەنجان، هورمزگان، سیستان و بەلووچستان، کرمان، خوراسانی باکوور و خوراسانی رەزەوی بەفر و باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش تەمومژ دەبێت.
 
موحیبی گوتی، رێگەی سەرەکیی چالووس، جووتسایدی تاران-باکوور، رێگەی سەرەکیی هەراز کە رێگەیەکی سەرەکیی هاتووچۆیە لە نێوان باشوور و باکووری ئێران، رێگەی پۆنل-خەلخال، رێگەی کلاردەشت-عەباس ئاباد، رێگەی کیاسەر-سمنان و رێگەی گەلووگاه-گورگان، بەهۆی بارینی بەفر و باران و هەبوونی تەمومژێکی زۆر داخراون.
 
داوای لە هاووڵاتیانیش دەکات، بەر لە گەشتکردنیان، دۆخی کەشوهەوای ناوچەکان لەبەرچاوبگرن و زانیاری لەسەر رێگەکان وەربگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.