ئێران 3 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا؛ یەکێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستانە

25-06-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ کەس لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدران.
 
ئاژانسی هەواڵیی میزان، کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025 رایگەیاند، "ئیدریس ئالی، ئازاد شوجاعی و رەسووڵ ئەحمەد، دوای تەواوبوونی سەرجەم رێوشوێنە یاساییەکان و رەزامەندیی دادگای باڵا لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانیان، بەیانیی ئەمڕۆ لە گرتووخانەی ورمێ سزای لەسێدارەدرانیان جێبەجێ کرا."
 
بەپێی زانیارییەکان، هەر سێ کەسەکە کوردن؛ ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و رەسووڵ ئەحمەد خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
 
بەگوێرەی ئاژانسەکە، "ئەم کەسانە پەیوەندییان لەگەڵ بریکارێکی سەرەکیی سیخوڕیی مۆساد لە وڵاتێکی دراوسێدا دروستکردووە، لە ژێر پەردەی هێنانی باری خواردنە کحولییەکان، کەرەستەی تیرۆریستییان هاوردەی ئێران کردووە، کە دواجار تیرۆرکردنی کەسایەتییەکی دیاری لێکەوتەوە."
 
رۆژی یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025یش، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاندبوو، کەسێکیان بەناوی مەجید موسەیبی، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارەداوە.
 
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە 13ی ئەم مانگەوە، ئێران چەندین کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.